Arman Fatah2025-12-09T08:27:37+00:00وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و رێکخراوی سیید هەماهەنگی دەکەن بۆ بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی هەرێمی کوردستان بۆ توندوتیژیی ئەلیکترۆنی هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق — کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥: بەڕێز ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و شێری كراهام تاڵەبانی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی سید،کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرزیان ئەنجامدا بە مەبەستی برەودان بە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی مەترسییە ڕوو لە زیادەکانی توندوتیژیی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەتایبەتی ئەو توندوتیژیانەی ڕووبەڕووی ژنان و منداڵان دەبنەوە. هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی ڕێژەی ئیستغلالکردن و دەستدرێژی و زیانە دیجیتاڵییەکان، و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەپەلە بۆ بەهێزکردنی پارێزبەندییە یاسایی، تەکنیکی و دامەزراوەییەکان بۆ پاراستنی چینە لاوازەکان لە سەرجەم فەزا دیجیتاڵییەکاندا. ئەولەویەتە هاوبەشەکان و بوارەکانی هەماهەنگی لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وەزارەت و سیید پابەندبوونی هاوبەشی خۆیان بۆ دوو ئەولەویەتی سەرەکی دووپاتکردەوە: ١. بەرەوپێشبردنی یاسایەکی گشتگیر تایبەت بە توندوتیژیی ئۆنلاین وەزارەت و سیید پێکەوە دانیان بەو بۆشاییانەدا نا لە پاراستنی یاساییدا کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەن سەبارەت بە ڕێگریکردن، لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی توندوتیژیی ئۆنلاین، بەتایبەت ئەو تاوانانەی پەیوەستن بە منداڵانەوە. هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوواندنی یاسای نوێ یان هەموارکردنەوەی یاسا بەرکارەکان کردەوە، بە جۆرێک کە بە ڕوونی پێناسەی تاوانە ئۆنلاینەکان بکات، مافی قوربانییان بپارێزێت و میکانیزمی لێپرسینەوەی کارا فەراهەم بکات. رێکخراوی سید تیشکی خستە سەر قەبارەی مەترسییەکە – بەوەی عێراق لە پلەی بەرزی جیهاندایە بۆ ژمارەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە تاوانەکانی خراپ بەکارهێهان و خراپ مامەڵەکردنی سێکسیی منداڵان لە ڕێگەی تەکنۆلۆژیاوە – و شیکاریی یاسایی و پێشنیارەکانی خۆی خستەڕوو سەبارەت بە یاسا بەرکارەکان و پێویستەکان لە کوردستان و عێراقدا. وەزارەت پێشوازی لە پێشنیاری سیید کرد بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی یاسایی لە داهاتوودا. ٢. بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی دامەزراوەیی هەماهەنگ هەردوولا هاوڕابوون کە سیستمێکی وەڵامدانەوەی کارا پێویستی بە دیاریکردنی ڕۆڵی ڕوونی دامەزراوەکان، ڕێکارە تایبەتمەندەکان و ڕێڕەوی هەماهەنگیی ڕەوانەکردن (referral pathways) هەیە بۆ کەیسەکانی توندوتیژیی ئەلیکترۆنی – ئۆنلاین. گفتوگۆکان تەرکیزیان خستە سەر دەستنیشانکردنی دامەزراوە سەرەکییەکان بۆ لێکۆڵینەوە، پاراستنی منداڵ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، هەروەها بنیاتنانی میکانیزمی هەماهەنگیی پارێزراو و کردەیی، تەنانەت پێش پەسەندکردنی یاسای نوێش. وەزارەت ستایشی کارە بەردەوامەکانی سییدی کرد لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ڕزگاربووان، هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و دەزگاکانی دیکە بۆ وەڵامدانەوەی کەیسەکانی توندوتیژیی ئۆنلاین، و جەختی لە گرنگیی هێشتنەوە و فراوانکردنی ئەو شارەزاییە لەنێو سیستمە حکومییەکاندا کردەوە. پابەندبوونی هاوبەش بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە جیهانی ئۆنلایندا بەڕێز جەنابی وەزیر و خاتوو شێری پابەندبوونی دوولایەنەی خۆیان بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی دیجیتاڵیی پارێزراوتر لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. لە ڕێگەی بەهێزکردنی پارێزبەندییە یاساییەکان و باشترکردنی سیستمی وەڵامدانەوەی نێوان ئاژانسەکان، وەزارەت و سیید ئامانجیان کەمکردنەوەی زیانەکان و باشترکردنی دەستگەیشتنە بە دادپەروەری، هەروەها دڵنیابوونە لەوەی کە منداڵان، ژنان و سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵگە لە توندوتیژیی ئۆنلاین پارێزراون. هەردوولا نیازی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی چڕ لە مانگەکانی داهاتوودا دەربڕی.
Danial2025-12-09T08:26:57+00:00Ministry of Transport and Communications and SEED Advocate to Strengthen the Kurdistan Region’s Response to Online Violence
Arman Fatah2025-03-24T17:41:53+00:00Joint Statement on the Tragic Murder of Dr. Sana Kamal and Her Family
Arman Fatah2025-01-27T10:03:36+00:00Between Books and Street-Smarts: Ethics of Journalism in Iraq and Kurdistan
Arman Fatah2023-06-21T13:05:51+00:00Beyond Black & White Thinking: Fostering Integrative Complexity to Encourage Reintegration of Children Affected by War
Arman Fatah2023-06-21T13:03:32+00:00How to Recognize & Respond to Technology Facilitated Gender-Based Violence (TFGBV)
Arman Fatah2023-08-01T13:22:52+00:00دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانArman Fatah2023-08-01T13:22:52+00:00
Arman Fatah2023-08-01T13:17:18+00:00راستەوخۆ- ئەمڕۆی گەلی کوردستانArman Fatah2023-08-01T13:17:18+00:00
Arman Fatah2023-07-05T12:11:16+00:00Digital Transformation in the KRIArman Fatah2023-07-05T12:11:16+00:00
Arman Fatah2023-04-26T09:41:22+00:00بەدمامەڵەکردن و هەراسانکردنی ئۆنڵاین لە هەرێمی کوردستان روو لەزیادبوونەArman Fatah2023-04-26T09:41:22+00:00