بەیاننامەی گروپی کاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەلکترۆنی عێراقی لە ڕۆژی جیهانیی ئینتەرنێت
بانگەشە بۆ پارێزگاریی ئۆنڵاینی پتەو و ئاشنایی ئەلکترۆنی بۆ هەمووان دەکەین

هەولێر، عێراق – ٢٩/ ١٠/ ٢٠٢٣: لە ڕۆژی جیهانیی ئینتەرنێتدا، دەزگای سیید، لەگەڵ ئەندامانی گروپی کاری عێراقی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەلکترۆنی، پابەندبوونی خۆیان دووپات دەکەنەوە بۆ ڕیشەکێشکردنی توندوتیژی ئەلکترۆنی و دڵنیابوونەوە لە دەستڕاگەیشتنێکی سەلامەت بە ئینتەرنێت بۆ هەمووان.

لە کاتێکدا سوپاسگوزارین کە ئینتەرنێت بۆتە هۆی بەستنەوەی کۆمەڵایەتی بەهێز و زانیاری زۆر بەردەست دەکات و بۆتە هۆی بەرەوپێشچوونی مرۆڤایەتی، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبینین کە ڕێژەی دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی تەکنەلۆجیا لە عێراقدا لە بڵندبوونەوەدایە. ئینتەرنێت بووەتە مایەی دەرکەوتنی شێوەی نوێ و مەترسیداری ناڕەحەتی جۆری کۆمەڵایەتی. لە دەرئەنجامدا کەسانێک وەلاوە دەنرێن یاخود دووچاری توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی دەبن.

لە عێراق و کوردستان، نزیکەی ۷٥٪ی دانیشتووان لەسەر هێڵی ئەینتەرنێتن. بەڵام ئەم ڕێژەیە بە شێوەیەکی بەرچاو لە پیاوان پێکهاتووە (٩٨٪) بە بەراورد لەگەڵ تەنها (٥١٪)ی ژنان. ئەمەش جیاوازییەکی گەورەی جۆری کۆمەڵایەتی دیجیتاڵی دروست دەکات. ئەمە ڕەنگدانەوەی نایەکسانییەکی فراوانتری کۆمەڵایەتییە و هۆکاری سەرەکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی دەستڕاگەیشتنی ژنان بە خوێندن و سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان وەک جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی نێوان هاوسەران (یان توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی) و سنووردارکردنی توانای دارایی بۆ کڕین. بۆ ژنان، ئاشنایی دیجیتاڵی پەیوەندی هەیە بە ئاستی خۆێندن، تەمەن و باری ئابوورییەوە.

بۆ ئەوانەی کە لەسەر ئینتەرنێتن، دەکرێت نەبوونی ڕاهێنان و پەروەردەی تایبەت بیانخاتە ژێر مەترسی زیاتری بەدمامەڵەی ئەلکترۆنی یاخود توندوتیژی ئەلکترۆنی، لەوانە باوترین شێوەکانی لە عێراق و کوردستان – خۆسەپاندن، وتەی ڕق ئامێز، بەدمامەڵە و هەراسانکردنی ئۆنلاین، و هەروەها بەدمامەڵەی سێکسی لەسەر بنەمای وێنە. توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی، کە بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری دەکاتە سەر ژنان و کچان، دەکرێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر دەرووندروستی و خۆشگوزەرانی ڕزگاربووان، و لە خراپترین حاڵەتدا، دەکرێت بێتە نێو ژیانی ڕاستەقینە و جۆرەکانی توندوتیژی جەستەیی لێ بکەوێتەوە. لە خراپترین حاڵەتەکاندا، کلتووری بەشەرمەزارکردن و سیستەمی “شەرەف” ڕزگاربووانی توندوتیژی ئەلکترۆنی دەخەنە بارودۆخێکی زۆر نالەبارەوە کە لەوانەیە ڕووبەڕووی پەڵەی کۆمەڵایەتی توند و گۆشەگیرکردن، خۆکوشتنی زۆرملێ، یان توندوتیژی “شەرەف” ببنەوە کە کوشتنیش دەگرێتەوە. منداڵان بەتایبەتی لە ژێر مەترسی بەدمامەڵەی ئەلکترۆنیدان، لەوانە بەدمامەڵە و هەراسانکردن و بەدقۆستنەوە سێکسی، و هەروەها بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە.

ناکرێت ئەو سوودە کۆمەڵایەتی و ئابووری و زانیارییانەی کە ئینتەرنێت بەڵێنیان دەدات بەدی بهێنرێن بەبێ چارەسەرکردنی ئەم نایەکسانی و مەترسییە سەر جۆرە کۆمەڵایەتییەکان. ئەمە پێویستی بە داڕشتنی یاسای و ڕێسا هەیە کە لەسەر بنەمای مافە بۆ بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، لەگەڵ چوارچێوە کاری وەڵامدانەوەی پاراستنی گشتگیر و تێگەیشتن و هۆشیاری گشتی دەربارەی زیانە شیانەکانی ئینتەرنێت.

حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرنگیان ناوە بەرەو بە دیجیتاڵکردن – بەتایبەتی بۆ زیادکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت. پێویستە حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەت پێکەوە کاربکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئینتەرنێت شوێنێکی سەلامەت و پڕ زانیارییە بۆ هەمووان، لەڕێگەی:

بەهێزکردنی چوارچێوە یاساییەکان بۆ بەهێزکردنی پاراستن بۆ ڕزگاربووان و ئەوانەی لە ژێر مەترسی توندوتیژی ئەلکترۆنیدان، لەوانە بەدمامەڵە و بەدقۆستنەوەی سێکسی منداڵان، لەوانە ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن، دەستگەیشتن بە دامەزراوە و خزمەتگوزارییە تایبەتەکان؛

دابین کردنی یاسا و ڕێنمایی ڕوون لەسەر تاوانە ئەلکترۆنییەکان؛

تێکەڵکردنی ڕێبازەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەناوەندکردنی ڕزگاربووان لە وەڵامدانەوەکان، لەوانە بڕگەی تایبەت بە ڕەزامەندی پێشوەختە و پاراستنی نهێنی و سەلامەتی و ئاسایشی ڕزگاربووان؛

بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری گشتی لەسەر سەلامەتی ئۆنلاین و چۆنیەتی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی پشتگیری؛

باشترکردنی ڕۆشنبیری دیجیتاڵی و دەستگەیشتن بە هەموو کۆمەڵگا؛

دروستکردنی میکانیزمی ڕوون و بەردەست و کاریگەر بۆ سکاڵاکردن – لەوانە میکانیزمی بەرپرسیارێتی بۆ کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە یاساوە؛

هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ڕێگریکردن توندوتیژی ئەلکترۆنی و پاپشتی کردنی ڕزگاربووان.

لە ڕۆژی جیهانیی ئینتەرنێتدا، هەوڵەکانمان یەکدەخەین بۆ ڕیشەکێشکردنی توندوتیژی ئەلکترۆنی لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ دەستگەیشتنێکی یەکسان و ئاشنابوونی دیجیتاڵی بۆ ژنان و پیاوان و کوڕان و کچان و وەبەرهێنان لە پاراستنی بەهێزتر دژی توندوتیژی ئەلکترۆنی.

-کۆتایی-

دەزگای سیید ڕێکخراوێکی ناوەخۆییە و لە هەرێمی کوردستان – عێراق کار دەکات. سیید پابەندە بە پاراستن و پشتیوانی کردنی باشبوونەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژی و ئەو کەسانەی لە ژێر مەترسیدان. ڕێبازمان بۆ ئەم ئەرکە ڕێبازێکی لێکدراو و گشتگیرە. خزمەتگوزاری شیاو و فراوان دابین دەکەین، لەوانەش پشتیوانیی دەروون دروستی و پاڵپشتیی دەروونی – کۆمەڵایەتی، یاسایی، پارێزگاریی و حەواندنەوەی ڕزگاربووان لە خانەکانی داڵدەدان. هەروەها، سیید ڕاهێنان و خولی پەروەردەیی و پەرەپێدان بە تواناکان بۆ ئەو کەسانە دابین دەکات کە کار بۆ پاراستن و خزمەتکردنی ڕزگاربووان دەکەن. هاوکات، دەزگاکە کاری پەیڕەوی و داکۆکیکاری دەکات بە مەبەستی بەهێزکردنی یاسا و ڕێنمایی و نەریت و پارێزگارییەکان بۆ کەسانی لێقەوماو، و برەودان بە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە دەگای سییدەوە بکەن لە ڕێی ئەم ئیمێڵەوە

media@seedkurdistan.org